ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راگه‌یاند كه، به ره‌سمی ناوی بزوتنه‌وه‌ی(هێزی چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كانی كۆلۆمبیا ) كه (فارك) ناسراوه، له لیستی تیرۆری وڵاته‌كه سڕیوه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه كه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هێزه چه‌كداره شۆڕشگێڕه‌كانی كۆلۆمبیا (فارك) وه‌ك رێكخراوێكی بیانی تیرۆرستی له لیسته‌كه‌یدا ده‌سڕێته‌وه.
بلینكن، ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو كه، دوای رێككه‌وتنی ئاشتیی ساڵی 2016 له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كۆلۆمبیا، بزوتنه‌وه‌ی (فارك) به ره‌سمی هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و چه‌كی دانا، هه‌روه‌ها وه‌ك رێكخراوێكی یه‌كگرتووش كه به‌شداری تیرۆر بكات و تاوانی تیرۆرستی ئه‌نمجام بدات نه‌ما.
بلیکن ڕاشیگەیاند، بڕیارەکەیان کاریگەری لەسەر كه‌یسی ئەو لێپرسینەوانە نابێت کە بەرامبەر بەرپرسانی پێشووی فارک کراونەتەوە.
ساڵی ٢٠١٦ بزوتنەوەی فارک دوای ٥٠ ساڵ خەباتی چەکداری لەبەرامبەر حکومەتی کۆڵۆمبیا، لەدانوستانێکدا لەگەڵ دەسەڵات بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان گەیشتنە ڕێککەوتن و چەکیان دانا‌و سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵکرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP