یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به جۆره گۆڕاوه‌كه‌ی كۆرۆنا ناسراو به‌ئۆمیكرۆن له سعودییه ده‌ستنیشانكراوه و به‌و هۆیه‌وه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ حه‌وت وڵاتی ئه‌فریقادا هه‌ڵپه‌سارد
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیه رایگه‌یاند، یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی نوێ ده‌ستنیشانكراوه له وڵاته‌كه‌یان، توشبوه‌كه‌ش هاوڵاتی یه‌كێك له وڵاتانی ئه‌فریقای باشوره،
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا له جۆری ئۆمیكرۆن، داواده‌كات كه‌سانی سه‌رووی 60ی ساڵی گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان نه‌كه‌ن.
رێكخراوه‌كه رونیكردۆته‌وه، راگرتنی گه‌شتی نێوان وڵاتان، رێگریی له بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری نوێی كۆرۆنا ناكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشنیاز ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌نیان سه‌رووی 60 ساڵییه، گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانیان نه‌كه‌ن.
پزیشكانی جیهانیش پێیان وایه، هه‌رچه‌نده ڤایرۆسی كۆرۆنای ئۆمیكرۆن به‌خێرایی بڵاوده‌بێته‌وه، به‌ڵام نیشانه‌كانی زۆر سووكن و توشبوانی له‌ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP