ديبه‌گه‌.. داعش پەلاماری خاڵێكی پێشمەرگەیدا و شه‌هيد و بريندار هه‌يه‌

کوردستان
20:04 - 2021-12-02

داعش پەلاماری خاڵێكی پێشمەرگەیدا لە گوندی خدرجیجە لە ناحیەی دیبەگە لە نێوان قەزای مەخمور و هەولێر.

رەشاد گەڵاڵی جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێری ی.ن.ك : بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان 3 شەهید و زیاتر لە 3 بریندار هەیە.

رەشاد گەڵاڵی: ھاوڵاتیانی گوندەکە سەرەتا خۆیان روبەرووی داعشەکان بونەتەوە.

رەشاد گەڵاڵی : مۆڵگەکانى داعش لە چیای قەرەچوغ دیارن.

رەشاد گەڵاڵی : لەنێوان خەڵکی گوندەکە و تیرۆریستانى داعش روبەرووبونەوە روویداوە، بەڵام زیانەکانی داعش نەزانراوە و ھیچ تەرمێکی لە پاش بەجێنەماوە.

غازی فەیسەڵ فەرماندەی ھێزی خۆبەخش لە قەرەچوغ : تاوه‌كو ئێستا ژماره‌ی ئەو چه‌كدارانه‌ی داعش کە پەلامارەکەیان ئەنجامداوە نازانرێت، به‌ڵام له‌كاتی دزه‌كردنیان بۆ ناو گوندەکە چونه‌ته‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ماڵ و ده‌ستدڕێژی گوللـه‌یان لێكردون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP