دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە ژیانئاوایی كرد

کلتور
07:44 - 2021-12-07


بەرەبەیانی ئەمڕۆ 7-12-2021، ھونەرمەندی ناسراوی شاری رواندز مامۆستا زرار محەمەد مستەفا لە تەمەنی 84 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ژیانئاوایی كرد.

مامۆستا زرار محەمەد مستەفا دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای پاشای گەورە بووە لە رواندز و جیا لە بواری مۆسیقا، لە بوارەكانی دیكەی هونەریشدا رۆڵی بەرچاوی هەبووە، هاوكات نووسەرێكی دیاری دەقی شانۆیش بووە.

هونەرمەند لە ساڵی 1937 لە رواندز لە دایكبووە و خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە  رواندز و باتاس و  هەولێر و پەیمانگەی مامۆستایانی بەعقوبە تەواوكردووە، ساڵی 1978 بناغەی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەی داناوە و دەستی باڵای هەبووە لەپێگەیاندنی چەندین هونەرمەندی دیاری بواری میوزیك.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP