هونەرمەند عه‌زيز سه‌لام گیانیلەدەستدا و دەوترێت خۆکوژی بووە

کلتور
07:51 - 2021-12-15

ئەمڕۆ هونه‌رمه‌ندی دیاری شاری هه‌ولێر عه‌زیز سه‌لام لە سەربانی ماڵەکەیان کەوەتەخوارەوە و گیانی لەدەست داوە، به‌وته‌ى کەسوکارەکەشی مردنه‌كه‌ى خۆکوژی بووە.  

عه‌زیز سه‌لام ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ده‌ژيا، نزیكه‌ی 6 مانگه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌كجاری له‌ هه‌ولێری پایته‌خت ژیان به‌سه‌ر ببات.  

عەزیز سەلام، تەمەنى 50 ساڵبوو، به‌پێى زانياريه‌كانى کەسوکارەکەی ماوەیەکە دۆخی تەندروستی تێکچووە، ئەمڕۆ کاتژمێر چواری ئێوارە لە سەربانی ماڵەکەیەوە كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و ده‌ڵێن خۆكوژى بووه‌.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP