نوێنەری خەڵكی سنە لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانەوە سنە وەك پایتەختی كتێب لە ئێران دەستنیشان كراوه.
موحسین فەتحی نوێنەری خەڵكی سنە و دیواندەر و كامیاران لە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند: وەزارەتی رۆشنبیری ئێران شاری سنە- دارالعلم اردلان- ی وەك پایتەختی كتێب بۆ ئەمساڵ دەستنیشان كردووە.
وتیشی: لە نێوان 192 شار لە ئێران، سنە وەك پایتەختی كتێب بۆ ئەمساڵ هەڵبژێردراوە .
پایتەختی كتێب پڕۆژەیەكی ساڵانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری ئێرانە هەر ساڵێك شارێك وەك پایتەختی كتێب دەستنیشان دەكرێت.
پارێزگای سنە خاوەنی 78 كتێبخانەی گشتی و چوار ناوەندی كوردستان ناسی و 70 كتێبفرۆشی و 67 دەزگای چاپ و پەخشە.
جێی باسە شەش ساڵە پڕۆژەی پایتەختی كتێب لە ئێران بەڕێوە دەچێت و تا ئێستا شارەكانی ئەهواز، نەیشابوو، بوشەهر، كاشان، یەزد و شیراز وەك پایتەختی كتێب لە ئێران دەستنیشان كراون و بۆ ئەمساڵیش سنە هەڵبژێردراوە و بەمشێوەیە سنە بوو بە حەوتەمین پایتەختی كتێب لە ئێران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP