جارێكی تر نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبووەوەو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە 80 دۆلار نزیكدەبێتەوە.
ئەمڕۆ 29ی 12ی 2021 جارێكی تر نرخی نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕە جیهانییەكان بەرزبوونەوی نوێی تۆماركردو هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت 79 دۆلاری تێپەڕاند.
بەپێی ئاژانسی بلۆمبێرگ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 79 دۆلارو 5 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت ، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسی ئەمریكاش بە 76 دۆلارو 2 مامەڵەی پێوەدەكرێت.
تەنها لەماوەی هەفتەیەكدا نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت زیاتر لە 4 دۆلار بەرزبوەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP