ئێران هاوردەكردنی ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنا لەدەرەوەی وڵات قەدەغەدەكات

تەندروستی
07:21 - 2022-01-03

ئێران هاوردەكردنی سەرجەم جۆرەكانی ڤاكسینی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەدەرەوەی وڵات قەدەغەدەكات
لەو روەوە بارام دارابی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی خۆراك و دەرمانی ئێران ڕایگەیاندووە: وڵاتەكەی هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنای قەدەغە كردووەو، پشت بە بەرهەمهێنانی خۆماڵی دەبەستێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە  لە ئێستادا ئێران هیچ جۆرە ڤاكسینێكی كۆرۆنا لە دەرەوە هاوردە ناكات و، پشت بە بەرهەمی خۆماڵی دەبەستێت.

هاوكات كەمال حەیدەری بریكاری وەزیری تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە: ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڤاكسینی خۆماڵی لە ئاستێكی زۆردایەو، پێویستیان بە هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا نییە، هەر بۆیە ناوەندی نیشتمانیی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریداوە، كە لە ئێستادا بەهۆی دۆخی ئابوورییەوە هاوردەكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا قەدەغە بكرێت. 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP