کۆرۆنا رێگر نەبوو لە بردنەوەی بەرشەلۆنە لە نێو ماڵی مایۆرکا

وەرزش
11:24 - 2022-01-03

کۆرۆنا رێگر نەبوو لە بردنەوەی بەرشەلۆنە لە نێو ماڵی مایۆرکا

محه‌مه‌د عەبدولڕەحمان

بە ئومێدی دۆزینەوەی رێچکەی بردنەوەکانی، بەرشەلۆنەی بریندار لە دەرەوەی یاریگای خۆی بوە میوانی یانەی ریاڵ مایۆرکا، ھەردوولایان بەھۆی توشبوون بە پەتای کۆرۆناوە لە چەندین یاریزانی کاریگەری تیپەکانیان بێبەش بوون.. دەقیقەی ١٠ ناونیشانی یەکەم ھێرشی یانەی بلوگرانا بوو، کاتێک ئیلیاس ئەخۆماش بە شووتێک بەختی خۆی تاقیکردەوە، بەڵام گۆڵپارێزەکەی یانەی مایۆرکا بەرپەرچی دایەوە.. لە دەقیقەی ٢٩ و لە نێوان تیکی تاکای یاریزانانی چاڤی، لۆک دیۆنگی ھێرشبەر نزیکبوو لەوەی بەربەستی یەکسانبوون بشکێنێت.. بەڵام ستونی گۆڵ رێگی لە خەونەکەی کرد.. ھەر دوای ئەو ھێرشە بۆ جارێکی تر دی یۆنگی ھۆڵەندی بەشێوەیەکی ھونەری و ناوازە ستونی سەروی گۆڵەکەی یانەی ریاڵ مایۆرکای پێکا.. دوای ھەوڵی یەکەم و دووەم و لە دوا ساتەکانی گێمی یەکەمدا.. لۆک دی یۆنگی ھێرشبەر بە لێدانی سەر کۆدی تۆڕی گۆڵەکەی یانەی ریاڵ مایۆرکای خاوەن یاریگای کردوەوەو گۆڵی یەکەمی یاریەکەی بەناوی یانە کەتەلۆنیەکە نوسیەوە... لە گێمی دووەمدا جیرارد پیکێی بەرگریکار بە لێدانێکی سەر ویستی گۆڵی دووەمی یانەی بەرشەلۆنە تۆمار بکات، بەڵام بەرگریکارێکی یانەی خاوەن یاریگا لە کاتی خۆیدا بوو.. دوای ٨٤ دەقیقە لە یاریکردن، ئەوجا ریاڵ مایۆرکا.. یەکەم ھێرشی مەترسی خستە سەر تیر شتیگنی گۆڵپارێزی یانەی بەرشەلۆنە، بەڵام ئاراستەی تۆپەکە سەرووی ستونی گۆڵەکە بوو.. لە دووەم دەقیقەی کاتی زیادکراویشدا تیر شتیگنی گۆڵپارێز بوە فریاد رەسی یانەکەی و بە دەستی راستی.. گۆڵی یەکسانبوونی یانەی ریاڵ مایۆرکای پوچەڵکردەوە.. ھەڵبەت ئەو لێھاتویەی شتیگن شایەنی ئەوەیە دووبارە بکرێتەوە..........
لە کۆتاییشدا دیدارەکە بە بردنەوەیەکی قورسی یانەی بەرشەلۆنە کۆتایی ھات و بەو تەنھا گۆڵەی دی یۆنگی ھێرشبەری سێ خاڵی دیدارەکەی خستە ھەگبەکەیەوە و بە کۆکردنەوەی ٣٠ خاڵ ھەڵکشا و لە خانەی پێنجەمی ریزبەندی خولەکە گیرسایەوە.. لە بەرامبەردا یانەی ریاڵ مایۆرکا بەو تاڵاوی شکستەی کە چەشتی.. ھێندەی دیکە لە خانەکانی زۆنی دابەزین نزیکبوەوەو بە بەدەستھێنانی ٢٠ خاڵ لە خانەی ١٥ی ریزبەندی خولەکە خۆی دەبینێتەوە.    


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP