پنتاگۆن: وه‌ك مافی بەرگرى له‌ خۆكردن وه‌ڵامی هه‌ره‌شه‌كان له‌ سوریا ده‌ده‌ینه‌وه‌

جیهان
08:30 - 2022-01-05



وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاند، لەچوارچێوەی مافی بەرگريیله‌خۆكردن، هێزەکانیان لەسوریا وەڵامی ئه‌و هەڕەشانه‌ دەدەنەوە کە لەلایەن گروپەکانی نزیک لەئێران روبەڕوویان دەبێتەوە.

كه‌ناڵی (سكای نیوز ) له‌ زاری جۆن کێربی، وتەبێژی "پنتاگۆن" راگەیاندوە، "هێزەکانیان لەسوریا لەچوارچێوەی مافی بەرگری له‌خۆكردن، وەڵامی هەر هێرش و هەڕەشەیەک دەدەنەوە کە لەلایەن گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەئێرانەوە دەکرێتەسەریان".

 
باسی له‌وه‌شكردوه‌، هەڕەشەو هێرشه‌كانی ی گروپەکانی نزیک لەئێران، لەسوریا زیادیانکردوە، (واشنتن)ش هەوڵەکانی بۆ بەرەنگاربونەوەی مەترسییەکان چڕکردوەتەوە.

پێشوتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) رایگەیاندبو، هەڕەشەی داعش وەکو خۆی ماوەتەوە و پێکەوەکارکردنی هێزەکانیان لەگەڵ هەسەدە لەسوریا بەردەوام دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP