یاری نێوان لیڤەرپول و ئارسیناڵ دواخرا

وەرزش
14:21 - 2022-01-05

 یاری نێوان لیڤەرپول و ئارسیناڵ دواخرا

بەھۆی تەشەنەکردنی فایرۆسی کۆرۆناوە یاری قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی رابیتەی ئینگلتەرا لە نێوان لیڤەرپول و ئارسیناڵ دواخرا کە بڕیار بوو ئیوارەی رۆژی پێنج شەممە یارییەکە ئەنجام بدرێت ، بەڵام یارییەکە دواخرا بۆ ١٣ ی مانگی داھاتوو بەو مەرجەی یاری گەڕانەوە ٢٠ ی مانگ ئەنجام بدرێت . فایرۆسی کۆرۆنا بە شێوەیەکی بەرفراوان لە ئەنفێلد بڵاوبۆتەوە ، رۆژنامەی زەسەن لە ژمارەی ئەمرۆیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە زیاتر لە ٣٠ حاڵەتی کۆرۆنا لە نفێڵد بەدی دەکرێت بۆیە باشترین بڕیار دواخستنی ئەو یارییە بوو ، یانەی لیڤەرپولیش بۆ ماوەی ٤٨ سەعات دەرگای یاریگای مەشق و راھێنانەکانی ئەنفێڵدی داخست 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP