كۆریای باكور موشەكێكی پێشكەوتوو تاقی دەكاتەوە كە 5 جار لە خێرایی دەنگ خێراترە

جیهان
09:56 - 2022-01-07

كۆریای باكور موشەكێكی پێشكەوتووی نوێ تاقی دەكاتەوە، كە بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی ئەو وڵاتە 5 جار لە خێرایی دەنگ خێراترە.

لەو ڕوەوە وەزارەتی بەرگری كۆریای باكور ڕایگەیاندووە، سەركەوتوانە موشەكێكی پێشكەوتویان بەناوی "هایپەرسۆنیك"  تاقیكردوەتەوە، كە زۆر وردە لە پێكانی ئامانجەكانی و هەروەها 5 جار لەخێرایی دەنگ خێراترە.

هاوكات ئاژانسەكانی هەواڵ لەو ڕوەوە ڕونیانكردوەتەوە، ئەو موشەكەی كۆریای باكور تاقی كردوەتەوە، لەهاوشێوەكانی زۆر خێراترەو، هەروەها وردترە لە پێكانی ئەو ئامانجانەی بۆی دیاری دەكرێت.

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوەش دەكەن،  تا ئێستا، ئەو خێراییە لەسەر موشەكی هەڵگری ئەتۆمی و موشەكە دورهاوێژەكان لەلایەن هیچ وڵاتێكەوە تاقی نەكراوەتەوە، بەڵام كۆریای باكور، لە ئێستاشدا خاوەنی خێراترین موشەكەو، دەتوانێت لەدوری (شەش سەد و نەوەدو دوو) كیلۆمەترەوە زۆر بە وردی ئامانجەكەی بپێكێت.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP