سبەی لە لالیگا ھەفتەیەکی بەھێز بەڕێوەدەچێت

وەرزش
10:38 - 2022-01-08

سبەی لە لالیگا ھەفتەیەکی بەھێز بەڕێوەدەچێت
ئاکۆ بیبانی 

 سەرەتاو لە یاریگای لاسیرامیکا وە دەسپێئەکەین ، ئەو یاریگایە جەنگی نێوان ھەردوو یانەی فیاڕیاڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ئامێزدەگرێت ، بارودۆخی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە ریزبەندیەکە لە پلەی چوارەمەو ھەوڵ دەدات خۆی نزیک بکاتەوە لە ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگ کە جیاوازییەکەیان ١٤ خاڵە ، ھەرچی یانەی فیاڕیاڵە پاڵپشت بە یاریگا و ھاندەرەکانیان ھەوڵدەدەن یەکەم سەرکەوتن لە ٢٠٢٢ بەدەسبھێنن ، یاری چوونی نێوان ھەردوو یانە بەیەکسانبوون بە دوو گۆڵ بۆ ھەرلایەک کۆتایی ھات .
سیڤییای دووەمی ریزبەندی لە کۆی ١٩ یاری ڕابردووی لە ١٢ یاریدا تامی سەرکەوتنی کردوە و ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و تاکو ئێستا یەکێکە لە ڕکابەرەکان شان بەشانی ڕیاڵ مەرید بۆ بردنەوەی نازناوەکە بەرەنگاری یانەی گیتافی دەبێتەوە ، یاری چوونی نێوان ئەو دوو یانەیەش بە بردنەوەی سیڤییا کۆتایی ھاتبوو کاتێک بە گۆلێکی بێ وەڵام بردنەوەی بەدەسھێنابوو ، یانەی خاوەن یاریگا ھەوڵدەدات لەو یارییەشدا زنجیرە بردنەوەکانی بەردەوامی پێ بدات بۆ ئەوەی لە ڕکابەری نازناوەکە پاشەکشە نەکات ، ھەرچی یانەی گیتافیە بە ئاسانی خۆیان ڕادەستی یانەی سیڤییا ناکەن و جەنگی راستەقینە لە یاریگای رامۆن سانشیز بەرپا دەکەن .

یەکێکی دیکە لە ڕکابەرییەکانی ھەفتەی ٢٠ ی لالیگا ، بەیەک گەیشتنی یانەکانی دیپۆرتیفۆ ئەلافێس و ئەتلەتیک بلباوە ، بۆ ئەو یارییەش یاریزانانی ھەردوو یانە سەرجەم تواناکانیان دەخەنە گەڕ لە پێناو مسۆگەرکردنی ھەر سێ خاڵی یارییەکە .
یانەکانی ڕایۆ فالیکانۆ و ڕیاڵ بێتس لەسەر شانۆی بەیەک گەیشتنی ( تیرێزا ریفیرۆ ) ڕووبەرووی یەکتردەبنەوە ،ڕایۆ فالیکانۆ لە دوای یانەی بەرشەلۆنە خانەی شەشەمی گرتوە و خاوەنی ٣٠ خاڵە .
کۆتا ڕووبەربونەوەش بەیەک گەیشتنی یانەکانی ئۆساسۆنا و کادێزە لە یاریگای تیپی یەکەم ، کادێز بارودۆخی زۆر خراپە و لە ئێستادا لەریزبەندی پێش کۆتایی دەبینرێت و یەکێک دەبێت لەو یانانەی وەرزی داھاتوو لە خولی پلە دووی ئیسپانی یاری دەکات .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP