موقتەدا: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان موژدەی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتیمانییە

عێراق
08:28 - 2022-01-10

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، دوای هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەكە موژدەی حكومەتێكی زۆرینەی نیشتیمانییە.

موقتەدا سەدر، لەپەیامێكدا ئاماژەی بەوەشكردوە، هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و جێگرەكانی، موژدەی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانییە، هاوكات پیرۆزبایی لەگەلی عێراقیش كردو ڕایگەیاند: هەڵبژاردنەكە سەرەتای بونیادنانی وڵاتێكی ئازادو سەربەخۆو دوور لە پاشكۆیی مەزهەبی و، ئیتنی و گەندەڵی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەتی نوێ پارێزگاری لەسەروەری وڵات دەكات و، لەبڕیارەكانیدا پابەندی پاراستنی گەل و شكۆی هاوڵاتیان دەبێت، هەروەها كاربۆ چاكسازی ڕاستەقینە دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش ئومێدەوارە لایەنەكان لەئاست بەرپرسیاریەتی قۆناغەكەدا مامەڵە بكەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP