به‌پێی ئامارێكی نوێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، جارێكی تر ژماره‌ی توشبووان به كۆرۆنا له عێراق به رێژه‌یه‌كی زۆر به‌رزبووه‌وه‌و ته‌نها له 24 سه‌عاتی رابردوودا، هه‌زار و 368 كه‌س تووشی ئه‌و په‌تایه بوون كه 311 كه‌سیان له كه‌ركوكه.
ئه‌مڕۆ 10ی كانونی دووه‌می 2022 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عیراق، ئاماری نوێی سه‌باره‌ت به كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كردوه، له 24 سه‌عاتی ڕابردوودا هه‌زار و 368 كه‌سی تر توشی كۆرۆنا بوون له كاتێكدا رۆژی پێشتر 734 كه‌س توشی كۆرۆنا بووبوون.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو: له هه‌مان ماوه‌دا 5 توشبووی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه و 310 توشبووی كۆرۆناش چاكبوونه‌ته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP