له
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی بێ وێنه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا، لە (ناوەندی تەندروستیی
زانکۆی ماریلاند) له ئه‌مریكا، دڵی به‌رازێك، كه له‌رووی بۆماوه‌ییه‌وه هه‌موار
كراوه‌ته‌وه، بۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن 57 ساڵ چێندرا.
ئه‌و پزیشكانه‌ی كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه، (دێڤید بینیت) ناوی ئه‌و كه‌سه‌یه كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و له‌ئێستاشداو دوای سێ رۆژ له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، كه 7 سه‌عاتی خایاندوه، باری ته‌ندروستیی باشه.
ئه‌و
پزیشكانه باسیان له‌وه‌شكردوه، كه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه، دوا ئاوات بووه بۆ
رزگاركردنی ژیانی (بنیت)، هه‌رچه‌نده تائێستا به گومانن كه ئاخۆ ئه‌و نه‌خۆشه
بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌ژیاندا ده‌مینێته‌وه.
کوڕێکی
دەیڤد بێنێت بە ئاژانسی(ئەسۆشەیتد پرێس)ی وتووە، "باوکم دەیزانی کە هیچ
گرەنتیەک نیە لەوەی نەشتەرگەرییەکەی یاخود چاندنی دڵی بەرازەکە لە لەشیدا سەرکەوتوو
بێت، بەڵام دەیزانی کە لە سەرە مەرگدایە و هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبوو."
لەدوای
ڕەزامەندیدانی لەسەر چاندنەکە، پزیشکەکان دڵی دەیڤدیان لابرد و دڵی بەرازێکی تەمەن
یەک ساڵانیان لە شوێنی دانا و بەوتەی خۆیان لەئێستادا تەندروستیی باشە، بەڵام هێشتا
ئەمە مانای سەرکەوتنی نەشتەرگەرییەکە نییە.
محەمەد
محێدین، بەڕێوبەری زانستی بەشی پڕۆگرامی چاندنەوە لە گیانلەبەرەوە بۆ مرۆڤ لە زانکۆی
ماریلاند، ڕایگەیاندووە، "ئەگەر ئەمە سەرکەوتوو بێت ئەوا ژمارەیەکی ناکۆتا لەم
جۆرە ئەندامانە لەبەردەستدا دەبێت بۆ ئەو نەخۆشانەی دەناڵێنن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP