نەجەف.. گەنجێك چوار ئەندامی خێزانەكەی دەكوژێت

عێراق
09:31 - 2022-01-11

لە ڕووداوێكدا لە شاری نەجەف، گەنجێك چوار ئەندامی خێزانەكەی كوشت و خوشكێكیشی بە برینداری لەدەستی هەڵهات و ڕزگاری بوو. 
  
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەجەف ڕاگەیاند، "درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نەجەف گەنجێك هەڵیكوتاوەتەسەر ماڵی باوكی و بە دەستڕێژی گولـلە باوكی و زڕدایكی و خوشكێكی و برا 15 ساڵانەكەی كوشتووەو خوشكێكی دیكەشی بە برینداری هەڵهاتووەو خۆی ڕزگار كردووە."   
  
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، "گەنجەكە تەمەنی 19 ساڵەو دوای ئەوەی هاووڵاتیانی ناوچەكە پۆلیسیان لە ڕووداوەكە ئاگاداركردەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو لە نزیك شوێنی ڕووداوەكە گەنجەكەیان دەستگیركردووە."   



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP