وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداریی له خێرا بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆرسی كۆرۆناو گۆڕاوی ئۆمیكرۆن ده‌دات و به‌پێویستیده‌زانێت، رێكاره‌كانی خۆپارێزیی كه‌سیی زیاتر بكرێن.
د.سامان به‌رزنجی له راگه‌یه‌ندراوێكی ڤیدیۆیدا ، داواشی له هاووڵاتیان كردوه، ڤاكسین وه‌رگرن و دووركه‌ونه‌وه له شوێنی قه‌ره‌باڵغ.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی د.سامان به‌رزنجی ..
هاوڵاتیانی خۆشەویست ...
سەرەتای شەپۆلی چوارەم بەهێز و خێرا لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا و زنجیرەی گۆڕاوی ئۆمیکڕۆن دەستیپێکردووە.
پێویستە ڕێكارەكانی خۆپارێزی كەسی زیاتر بكرێت، ئاگاداری خۆتان و خانەوادە و منداڵەكانتان بن، گرنگترین ڕێكار وەرگرتنی ڤاكسینە لەگەڵ دانانی ماسك و دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی و دوورکەوتنەوە لەشوێنی قەرەباڵغ.
لەكاتی بوونی نیشانەكانی نەخۆشیەکە پێویستە سەردانی سەنتەرەكانی پشكنین و سەنتەرەکانی كۆرۆنا بكەیت.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
١٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٢
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP