دادگای توركیا زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر رۆژنامەنوسێكی كورددا دەسەپێنێت

کوردستان
08:12 - 2022-01-14

دادگایەكی توركیا بە چەند تۆمەتێك حوكمی زیندانیكردنی هەتاهەتایی بەسەر ڕۆژنامەنووسێكی كورددا دەسەپێنێت و ئەو بڕیارەش ناڕەزایی لێ دەكەوێتەوە.
دەنگی ئەمریكا بڵاویكردەوە، لە مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٤ لە دیاربەكر كە خۆپیشاندان بۆ كۆبانێ بەڕێوەچوو دواتر پێكدادانی چەكداری ڕوویدا، رۆژنامەنووسێكی كورد بەناوی "ڕۆژهات دۆغروو" لە ناو جەرگەی ئەو ڕووداوەدا بوو، لەو كاتەدا گولـلەیەكی بەركەوتوو و گەیەنرایە نەخۆشخانە، دواتر كە چارەسەری وەردەگرت بەڵام ئێستا و لە دوای ٧ ساڵ خراوەتە زیندانەوە و حوكمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ڕۆژهات دۆغروو تۆمەتی ئەوەی دراوەتە پاڵ كە چەكی رووبەرووی كەسێك كردووەتەوە بەڵام بەڵگەی رەسمی نییە. لە ئێستادا بڕیارەكەی دادگا لەناوخۆی توركیا كاردانەوەی لێكەوتووەتەوە و بەرگریكارانی ئازادی ڕۆژنامەگەری لە توركیا تووشی شۆك كردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP