ئه‌و نیشانانه‌ی له‌ نه‌خۆشێكی توشبو به‌ ئۆمیكرۆن ده‌رده‌كه‌ون چین..؟

تەندروستی
06:50 - 2022-01-15



بە پێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن جیاوازێکی ئەوتۆی لەگەڵ نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری  دەلتا نییە.

ئۆمیکرۆن کاتێك تووشی کەسێك دەبێت، بەخێرایی دەگوازرێتەوە، بەڵام نیشانەکانی سووکترن، ئەمەش چونکە کەمترین زەبر بە سییەکان دەگەیێنێت و کاریگەرییە لاوەکییەکانی کەمترن. 

نیشانەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن :

 ـ کۆکەی بەردەوام و تا

 ـ لەدەستدانی تام و بۆن

ـ لوتگیران

ـ سەرئێشە

ـ هەستکردن بە هیلاکی زۆر

ـ  پژمە و لوت تەری

ـ قورگ ئێشە

ـ هەناسە توندی

ـ ئازاری گوێ 

پزیشكانی هۆنگ کۆنگ لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوت ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن 70 هێندەی جۆرەکانی دیکەی کۆرۆنا خێراتر زیاددەبێت و خەڵک تووشدەکات، بەڵام نەخۆشخستنی سییەکانی زۆر کەمترە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP