له قهزاى كۆيه بەھۆی کەوتنەخوارەوەی تاشهبەردێك دوو کەس برينداربوون.
ئەمڕۆ ٢٠٢٢/١/١٩ لەسهر رێگەی ھەیبەت سوڵتان بەھۆی کەوتنەخوارەوەی تاشهبەردێك دوو کەس برينداربوون و بەمەبەستی چارەسەرکردنیان رەوانەی نەخۆشخانەی کۆیە کران.
ئاکام وسو رێپێدراوی ھاتووچۆى كۆيه رايگهياند: لەکاتێکدا ھاتووچۆی کۆیە ھۆشیاریداوە لە مەترسی بەکارھێنانی رێگەی ھەیبەت سوڵتان لە خلیسک و کەوتنەخوارەوەی بەرد بەڵام شۆفێران پابەندی رێنمایەکان نابن و ئهمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان تيدا لە کاتی شۆفێری کردنی لە رێگەی ھەیبەت سوڵتان بەردێك دەخزێت و بەر جامی پێشەوەی دەکەوێت و دوو سهرنشينى ئۆتۆمبێلهكه برينداردهبن.
وتيشى: داواکارین لە شۆفێران لە پێناو پاراستنی گیانیان و رووداوەکانی ھاتووچۆ لە بەکارھێنانی ئەم رێگەیە دوور بکەونەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP