چوارچێوەی هەماهەنگی: بەمەرجی دابەزینی نرخی دۆلار دەنگ بە پڕۆژە یاسای بودجەی 2022 دەدەین

ئابوری
07:46 - 2022-01-23

چوارچێوەی هەماهەنگی جەختدەكاتەوە كە رێگە نادەن، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022 تێبپەڕبێت ئەگەر بێتوو نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانەگیرێت .
لەو بارەیەوە، عەلی فەتلاوی سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، رایگەیاند لەرێگەی ئەندامەكانیانەوە لە نێو پەرلەماندا، دەتوانن رێگریی بكەن لە تێپەڕاندنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2022، ئەویش بەو مەرجەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ئاسایی بكرێتەوە .
وتیشی: لەئێستادا هیچ بیانویەك بۆ مانەوەی ئەو نرخە بەرزەی دۆلار بەرامبەر دینار نەماوەتەوە، بەتایبەتی دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت لەبازارەكانی جیهان .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بەرزكردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار كاریگەری خراپی بۆ سەر دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان هەبووە، لەلایەكەوە نرخی شتومەك و بازاڕی زۆر بەرزكردۆتەوە و لەلایەكی دیكەش، بووەتە هۆی زیادبونی رێژەی هەژاریی .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP