هونەرمەندی بەناوبانگی كورد بەهجەت یەحیا دوای چەندین ساڵ لەتۆماركردنی گۆرانی شەكرە بەفرە، دواجار كلیپی بۆ گۆرانی شەكرە بەفرە كردو بڵاویكردەوە.
گۆرانی شەكرە بەفرە، كە هۆنراوەی بەرزان هەستیارەو لەلایەن بەختیار حەمە كەریمەوە ساڵی 1985 ئاوازی بۆ دانراوەو ساڵی 1987 بۆ یەكەمجار بڵاوكراوەتەوەو بۆ دووەمینجاریش ساڵی 2013 تۆماركراوەو بڵاوكراوەتەوە.
دوای چەندین ساڵ لەتۆماركردنی گۆرانییەكە، بۆ دواجار هونەرمەند بەهجەت یەحیا لەنێو بەفربارینی سلێمانیدا كلیپی بۆ گۆرانییەكەی كردو سەعات 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاویكردەوە.
بەهجەت یەحیا لەپەیجی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی: ھاوڕێیانی خۆشەویست، ئەم ئێوارەیە كلیپەنوێیەكەمان لێرەوە پەخش دەبێت، خۆشەویستیی ئێوە گەورەترین پاڵپشتە بۆ بەردەوامیمان، ھەستی گەرم و وشە جوانەكانەكانتان وامانلێدەكات ساردنەبینەوە لەو بەرپرسیارێتە ھونەریەی كە لەسەرشانمانە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP