خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكرایه‌وه‌

ئابوری
09:24 - 2022-01-25



وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ 26-1-2022 موچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و رۆژی پێنجشه‌مه‌ش به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی رابردو مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80 هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت.


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم گه‌نجینه‌كانی سلێمانی ئاگاداركردوه‌ته‌وه‌، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌، ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی كانونی دووه‌می ئه‌مساڵی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ بكه‌ن به‌ بێ لێبڕین و به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی رابردوو.  

به‌پێی ئه‌و ئاگاداریه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش موچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كرێت و دابه‌شكردنی موچه‌ش له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP