ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران بڕياردرا خاوه‌ندارێتى هۆڵى شانۆيى ره‌شيد له وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بگوازرێته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌دێت وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بڕيارى روخاندنى هۆڵه‌كه‌ى دابوو.
هۆڵى ره‌شيد هۆڵێكى هونه‌رى گه‌وره‌يه له ناوه‌راستى شارى به‌غدا و له چه‌ند رۆژى رابردوو نوسراوێكى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه بڵاوكرايه‌وه كه بڕيارى له‌سه‌ر روخاندنى هۆڵه‌كه‌دابوو تێيدا هاتبوو ده‌بێت له ماوه‌ى 14 رۆژدا به‌ته‌واوى لاببرێت، به‌وهۆيه‌وه رۆژى يه‌كشه‌ممه هونه‌رمه‌ندانى به‌غدا ناره‌زاييان ده‌ربڕى ئه‌مه‌ش وايكرد ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتى ئه‌و هۆڵه ده‌نگبدات و له وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عيراقه‌وه گواسترايه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى سينه‌ما و شانۆ.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زيرانى عيراق له كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران رايگه‌ياند: هۆڵى ره‌شيد له ده‌ستێكى ئه‌ميندايه و خاوه‌ندارێتييه‌كه‌ى گواسترايه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى عيراق.
وتيشى: هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبيران دڵنيابن هۆڵى ره‌شيد ده‌مێنێته‌وه و ئه‌وه‌شى هه‌واڵى درۆ و ناراست له‌سه‌ر روخاندنى هۆڵه‌كه بڵاوده‌كاته‌وه هۆكارى نانه‌وه‌ى پشێويه بۆ نيشاندانى وڵات به نائارامى.
هۆڵى ره‌شيد له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادى عيراقه‌وه داخرا و دواى 18 ساڵ پارساڵ نۆژه‌نكرايه‌وه و چالاكى تێدا به‌رده‌وام كرا، به‌ڵام له‌چه‌ند رۆژى رابردوو به‌بيانوى ئه‌وه‌ى زه‌ويه‌كه‌ى هى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يه و وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى پێ پرسوڕا نۆژه‌نى كردووه‌ته‌وه بڕيارى روخاندنى ده‌ركرا و ئه‌مه‌ش ناره‌زايى لێكه‌وته‌وه و ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى عيراقى خاوه‌ندارێتى هۆڵه‌كه‌ى گواسته‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى رۆشنبيرى.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP