قوباد تاڵەبانی بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆكی یەكێتی نوسەرانی كورد دەكات

کلتور
08:22 - 2022-02-11

بەبۆنەی یادی پەنجاو دوو ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی نوسەرانی كوردەوە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەكرەم میهرداد سەرۆكی یەكێتی نوسەرانی كورد و نوسەران و ئەدیبان و رۆشنبیرانی كوردستان كرد. 

كە تێدا هاتوە: لەم ساڵیادەدا رۆڵ و پێگەی رێكخراوە درەوشاوە و تێكۆشەرەكەتان بەرز دەنرخێنین لەخزمەتكردنی كاروانی ئەدەبی و پاراستن و گەشەپێدانی زمانی كوردیدا.

ئەوەشیخستۆتەروو: یەكێتی نوسەران بەدرێژایی تەمەنی كۆكەرەوەی ئەو قەڵەمە بەهەڵوێستانە بووە كەداڕێژەری بیری نەتەوایەتی و نیشتمانپەروەری و كوردایەتی بوون، بۆ داهاتوش متمانەم هەیە بتوانێت پێشەنگی بزاڤی رۆشنبیران و نوسەران بێت لەمەیدانی تێكۆشانی ئەدەبی و رووناكبیری و ئاڕاستەیان بكات لەبەرژەوەندی گەلی كوردستان و مەسەلە رەواكانیدا.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP