په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری هونه‌رمه‌ند جیهاد دڵپاك لاده‌درێت

کلتور
09:06 - 2022-02-12

وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە ١٢-٢-٢٠٢٢، لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری ھونەرمەندی کۆچکردووی کورد جیھاد دڵپاک لادرێت.

پەیکەرەکە لەسەر ئەرکی وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان لە لایەن ھونەرمەندی پەیکەرساز بەختیار ھەڵەبجەییەوە دروستکراوەو ئەمڕۆ سەعات ٣ی پاشنیوەڕۆ لە حەوشەی ھۆڵی رۆشنبیریی سلێمانیی پەردەی لەسەر لادەدەرێت.

هونه‌رمه‌ند جیهاد زۆراب ئەحمەد ناسراو به‌ (جیهاد دڵپاك)، ساڵی 1948 لە کەرکوک لەدایکبووە، قۆناغەکانی خوێندنی هەر له و شارەدا تەواوکردوەو دەرچووی خانەی مامۆستایان بوو ساڵی 1971 یەکەم کاری بەناوی (ژیانی کچە لاڵەکە) وەک کاری شانۆ پێشکەشکردووه و درامای (بەهاری دزراو)یش یەکەم کاری دراما بووە کە ساڵی 1972 بەشداریی تێدا کردووە. پاشان لەساڵەکانی دواتردا بەشداریی لەژمارەیەکی زۆر لەدراماو فیلمدا کردووە لەوانە فیلمی (مامە ڕیشە، کەرکوک 4، بەشەکانی درامای گەردەلول، لەپەڕەکانی کەرکوک)و چەندین بەرهەمی تر، 25ی ئەیلولی 2013 لە دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی دواجار دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەتایە ماڵئاوای لە هونەری کوردی کرد.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP