نهێنی پشت رووداو و گۆڕانکارییەکان لە (د ا ع ش وە تا بەرەی نوسرە و تەحریرشام)

کاروان نازم
00:13 - 2024-12-14

 

 

- گروپە چەکدارەکان لە کوێ و چۆن دروست بوون:

 

بێ وردەڪاری زۆر و ناوەڕۆک ١٢ ساڵ لەمەوبەر ڪاتێك لەسەر سنوری بەشێك لە وڵاتانی ناوچەڪە ئاڵا رەشەڪان پەیدابوون وەك دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ( د ا ع ش ) خۆیان ناساند جموجۆلی تیرۆرستیان دەستیپێڪرد دەیان شار و سەدان شارۆچڪە و هەزاران گوندیان ڪۆنتڕۆڵڪرد لە هەردو بەری عێراق و سوریا و رووی چەك و شەڕیان کردە گەلی کوردیش ، هەرچەندە لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق سەرکەوتنی بەسەر تیرۆرستانی داعش راگەیاند بەڵام لێرەو لەوێ جموجۆڵیان هەرماوە.

 

- لە سوریا ئەسەد چۆن کەوت لە لایەن ئۆپۆزسیۆنەوە:

 

 ئەو تەحریرشامەی (ئەسەدی) روخاند ڪە جۆلانی سەرڪردایەتی دەڪات پێشتر قاعیدەبوون ، دواتریش ناوەڪەیان گۆڕا بۆ بەرەی نوسرە و بەردەوامبوون لە ڪردەوە تیرۆرستییەڪان، تەواوی جیهان هاوڕابوون کە د ا ع ش و هەم بەرەی نوسرە لە لیستی رەشی تیرۆرن.

 

-روونتر گروپەکان لە لایەن وڵاتانی نێودەوڵەتیەوە:

 

 دوای ئەو ١٢ ساڵە ئەوەی بەنهێنی وڵاتانی زلهێز و دەوروبەری سوریا و عێراق پشتیوانی ناڕاستەوخۆیان دەڪرد ئێستا بەئاشکرا رێگەیان بۆ خۆشدەڪرێت پایتەختی شام ڪۆنتڕۆڵ بڪەن و لەسەر ئاستی باڵا سەردانی ئەبو محەمەد جۆلانی و تاقم و دەستەکەی دەکەن و ئامادەیی دانوستانیشن تەنانەت ئاڵاکەشیان بەڕەسمی لە زۆربەی سەفارەتی وڵاتانی جیهان هەڵبکەن.

 

- مەترسیەکان لەسەر عێراق:

 

دوای سوریا، ئەمەریکا پێنجەم و دواین نامەی خۆی ئاراستەی سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق کرد ڪە بەهەر جۆرێکبێت دەبێت حەشدی شەعبی هەڵبوەشێتەوە و کۆتاییان پێبهێندرێت ، بەهۆڪاری ئەوەی ئاگری شەر دەگوازرێتەوە بۆ عێراقیش و ئەوڪاتە ڪارلەڪار دەترازێت 

 

پەیامەکەی ئەمەریکا روونە هاوشێوەی سوریا عێراقیش توشی فیتنەی تائیفی و شەڕی تیرۆر دەبێتەوە و بە ئاشڪرا پشتیوانی لە هەر هێزێک دەڪەن کە لە داهاتودا روو لە عێراق بڪات و لە پایتەختەوە پەیامی سەرکەوتن رابگەیەندرێت. 

 

-دوای هەڵبژاردنەوەی ( ترەمپ ) ئەمەریکا چ یارییەک دەکات بە هاوبەشی ئیسرائیل و تورکیا:

 

گومان لەوەدانیە وڵاتانی زلهێز لە پشت شەڕی بەوەکالەتی گروپ و تاقم و چەكبەدەستەڪانن لە جیهان ، لە سەرجەم روەڪانەوە (سیاسی، سەربازی و بازرگانی) مامەڵەیان لەگەڵ دەڪەن. 

 

هەرچەندە وانیشان دەدرێت ڪە لەنێوان تورکیا و ئیسرائیل ناڪۆڪی دژبەیەك هەیە بەڵام بەنمونە هەردوو وڵات بە چاوساغی ئەمەریکا و روسیا بەشاریان خست و دەیانەوێت یارییەڪە بگوازنەوە بۆ گۆرەبانی عێراقی.

 

- ئایا لە داهاتودا عێراقیش هەمان سیناریۆی سوریای دەبێت:

 

لە بەهاری عەرەبیەوە گۆرانڪارییەڪی گەورە لە نەخشەی بەشێکی وڵاتانی ناوچەڪە دروستبووە و ئێستا بەهارەڪە زۆرێك لە وڵاتانی ماوە بیگرێتەوەو سوربێت بەخوێن، ئەوەی چاوەڕوان دەڪرێت بەچاودێری وڵاتان ئایا دەستی ئێران لە عێراقیش دەبردرێت؟

سونە مەزهەب و تاقمە تیرۆرییەڪان دەبنەوە باڵادەست؟، نمونەیەڪی زیندووش خۆ بینیمان لە ئەفغانستان گلۆپی سەوزی ئەمریڪییەڪان تاڵیبانی هێنایەوە سەر حوکم و ئێستا دەوڵەتداری دەکەن لە ڪاتێڪدا ئەوان لە لیستی رەشی تیرۆر بوون.

 

 

بە گەرانەوە بۆ رابردو مەترسی داعش لە عێراق هەر هەبوە و دەبێت، ئایندەی ئەو وڵاتەش لە سەر نەخشە تازەکەی ئەمەریڪا و ئیسرائیل و بەشێڪی وڵاتانی دیڪەیە، دژ بە وڵاتێک یان تاقم و دەستەیەکی شیعی مەزهەب.

 

ئەوەی ماوەتەوە بە ڪورتی بووترێت ( نهێنی دوێنێ لە سەرهەڵدانی تاقمە تیرۆرستیەکان و پشتیوانیان لە رابردو )

 

یان بە ئاشکرا ئەمڕۆ ( بەتەواویی هاوکارییان دەکرێت بۆ داگیرکردنی پایتەختی وڵاتان )

 

ئەوەشمان بیر نەچێت نە گەلەڪەی خۆی رژێمی سەدامی روخاند، نە خەڵڪی سوریا بەشار ئەسەدیان لە سەرۆڪایەتی وڵات لابرد …


Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP