٣١ی ئاب خیانەتێکە لەبیرکردنی مەحاڵە
خه‌مێكه كه هەرگیزاو هەرگیز به تێپه‌ربوونی رۆژگار ناڕه‌وێته‌وه ، برینێكه هه‌تا دێت قوڵتر ئه‌بێت و ئاسه‌واره‌كه‌ی ڕۆژ داوای ڕۆژ زه‌قتر ئه‌بێته‌وه ..!!
٣١ ی ئاب به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و دیواره‌یه كه بیست و پێنج ساڵه كوردستانی دابه‌ش كردووه ، ئه‌و هۆكاره‌یه كه متمانه‌ی له‌نێوان حزبه‌كاندا نه‌هێشتووه ، ڤایرۆسی ئه‌و ده‌رده‌یه كه تاوه‌كو ئه‌مرۆ پێوه‌ی ئه‌ناڵین ..
چۆن ته‌با و یه‌ک ڕیز ئه‌بین و چۆن برینه قوڵه‌كانمان سارێژ ئه‌بن ئه‌گه‌ر هێنانی ده‌بابه‌ی دوژمن بۆ ناو ماڵی كورد و شكاندنی شكۆی په‌رله‌مان و له‌ناوبردنی خه‌ونی گه‌له خێر لەخۆ نه‌دیوه‌كه‌مان و گولەباران کردنی خەڵکانی بێ‌تاوان و بڕینی زمانی کەریم عوسمانی هونەرمەند و بێسەروشوێن کردنی هاشمی جیهاز و هه‌موو هاشم و كه‌ریمه‌كانیتر و له سێداره‌دانی ده‌یان سه‌ركرده‌ی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی كه له‌ژێر سایه‌ی یه‌كێتیدا هه‌ولێر ببووه په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆیان (تاکو لێیەوە دژی بەعس و زۆرداری خەبات بکەن) لەلایەن پارتییەوە بەقارەمانێتی و داستان بەخەڵکی كوردستان و هەولێر بفرۆشرێته‌وه ..؟!
شورەییە له‌كاتێكدا كه هێشتا ئێسک و پروسکی سەدان پێشمەرگە و خەڵکی بێ‌تاوان نەدرابێتەوە بەکەسوکارییان ، بكه‌رانی ئه‌و خیانه‌ته ساڵانە بێنه‌سەر شاشەی تەلەفزیۆنەکان و شانازی بکەن بە ٣١ ی ئابێكه‌وه کە باوک و برا و ژن و كچ و کوڕی بینه‌رانییان تێدا شەهید و بێسەروشوێن کردبێت ..!!
ئەوپەری شەرمەزارییە شانازی بەشەرعییەت وەرگرتن لە لوولەی ئەو دەبابە و چەکانەوە بکرێت کە ١٨٢ هەزار هاووڵاتی بێ‌تاوانیان ئەنفال کرد ، لەو ڕژێمەی پێنج هەزار ژن و منداڵی بێتاوانی لەهەڵەبجە شەهید کرد ، لەو هێزەی هەزاران گوندی کوردستانی وێران کرد ..!!
گه‌لی كورد گه‌لێكی په‌رته‌وازه و ته‌نیا و خاوه‌ن دوژمنه ، بۆیه پێویسته پشت به‌ستن به‌دوژمنان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی خواست و ئاره‌زووه تایبه‌ته‌كان تەحریم و تەجریم بکرێت و بەتاوانی نیشتمانی لەقەڵەم بدرێت ، گوێ لەئازار و هاواری یه‌ك نه‌گرتن غه‌در بێت ، هه‌ست به‌برسێتی و نه‌هامه‌تی خه‌ڵك نه‌كردن شه‌رمه‌زاری بێت ، خیانه‌ت به‌شانازی له‌قه‌ڵه‌م دان كفر بێت ، داوای لێبوردن له‌خاك و گه‌ل و نیشتیمان نه‌كردن ناپاكی بێت و رێگریكردن له‌دووباره بوونه‌وه‌ی ٣١ ئاب ئامانجی هه‌مووان بێت و به‌دیهێنانی خه‌ونی گه‌له‌كه‌مان خه‌ونی هه‌مووان بێت ..!!
هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ٣١ی ئاب و دەستی غەدر و خیانەت ..
نه‌فره‌ت له شه‌ڕی ناوخۆ و كوشتنی كورد به ده‌ستی كورد ..
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
۳۱ ـ ۸ ـ ۲۰۲۱
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP