سەرۆکایەتی کۆمار مافی خۆیەتی داوای یاسایی لەدژی ئاڤا میدیا تۆمار بكات

چاودێرێك
14:06 - 2025-02-17

کەناڵی (ئاڤامیدیا) لەیەکێک لەبەرنامەکانیدا، هەواڵێکی بێ بنەمای لەبارەی سەرۆکایەتی کۆمارەوە بڵاوکردوەتەوە، گوایا وەزیری دارایی، تەیف سامی، دەرماڵەی سەرۆک و ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتی کۆماری بڕیوە.
هەموو ئەو جۆرە هەواڵە چەواشەکاری و سنور بەزاندنە ناڕاستانەی کەلەزاری پێشکەشکاری بەرنامەکەوە ئاماژەی پێکراوە، مەبەست لێی شێواندنی ڕاستیەکان و ناوزڕاندنە، کە دەبوە کەناڵێکی کوردی بەو جۆرە نابەرپرسیارانە درۆی شاخدار لەبارەی سەرۆک کۆمار  و سەرۆکایەتیەوە بڵاونەکاتەوە، لەکاتێکدا کە کەناڵەکە تۆمەتی نابەجێ خستوەتە پاڵ سەرۆک کۆمارێکی کورد .
لە هەمان کاتدا ،هەواڵەکەی(ئاڤامیدیا)، دورە لەڕاستیەوە، دەکرا پێش بڵاوکردنەوەی ڕەچاوی ڕاستی و دروستی زانیارییەکانی بەبەڵگەوە بکردایە .
 لەبەر ئەوە، پێمان وایە کەسەرۆکایەتی کۆمار مافی خۆیەتی داوای یاسایی لەدژی کەناڵەکە تۆمار بکات و ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی بکاتەوە، یان کەناڵەکە بۆ خۆی داوای لێبوردن بکات لەپای بڵاوکردنەوەی زانیارییە بێ بنەماکانی .

 

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP