رۆژی ئازادی ھەولێر

دونیا غەفار
21:50 - 2025-03-10

٣٤ ساڵە ھەولێر ئازاد کراوە ، ١١-٣  لە مێژووی خەباتی کوردا رۆژێکی مێژووییە چونکە کورد لە ھەولێر پێینایە قۆناعێکی نوێ ، کەوتە ئازادی ، ئازادییەک کە ساڵەھا بوو چاوەرێی بوون .
٣٤ ساڵ  بەر لە ئێستا بە رابەرایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە رانییەی سەربەرزەوە ئاگری راپەرین پریشکی وەشاند بۆ سەرجەم شارە و شارۆچکەکانی کوردستان، ھەولێریش بریاریاندا ١١ -٣-١٩٩١ لەدژی حکومەتی بەعس راپەریین بکەن و ئازادی وەرگرن ، ئێستاش بەرھەمی ئەو ئازادییەیە.
لە ١١-٣ سەرجەم چین و توێژەکانی ھەولێر بە کورد و تورکمان و کلدانی و سریانی و ئاشوری شانبەشانی ھێزەکانی پێشمەرگە بەرامبەر رژێمی دکتاتوری بەعس ھاتنە دەنگ و بە ھەموو یانەوە ھاواریان کرد نا بۆ چەوساندنەوە، کە حکومەتی ئەو کاتەی بەعس کاری درندانەی بەرامبەر بە کورد ئەنجامدەدا ، بۆیە ھەولێریش دەنگی بڵند کرد و زۆر بە زووی سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی بەعسی گردە دەست و ئەوان وەردەرنا ئەوەش وەرچەرخانێکی گرنگ بوو.
ھەولێر شاری قەڵاو منارە ، شارە خۆشەویستەکەی کوردستان ، شارێک کە ھەمیشە جێی خەبات و تێکۆشان بووە ، ئێستا کەیادی راپەرینەکەی دەکەینەوە زۆر دڵ خۆشین کە ئەو حکومەتە داپڵۆسێنەرە نەماوە ، بەڵام پێویستە چیتر کاری زیاتر بکرێت بۆ خزمەت کردنی کوردستان و سەرجەم شارەکان بەبێ جیاوازی ، ئەو حکومەتەی ئێستا ھەمانە لە سایەیی خوێنی شەھیدانی و قوربانیانی راپەرینەکەی کوردستانەوە بووە دەبێت ئەم دەستکەوتانە وەک بیلبیلەی چاومان بپاریزین ، دەبێت کار بکرێت تا چیتر راپەرین دژی کورد ئەنجام نەدرێت.

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP