ئەمڕۆ لەگەڵ خۆر ئاوابوونی خۆر لەكەركوك جارێكی دی كەوتمەوە فكری سەرۆك (مام جەل) و سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی گێڕامیەوە بۆ ئەو دەمەی (مام جەلال) لەگۆڕەپانی سیاسی هەرێم و عێراق سیاسەتی دەكرد، لەگەڵ ڕەخساندنی یەك دەرفەت دەچووە هەر شارێك هەوڵی دەدا سەرجەم چین و توێژەكانی ببینیایە، تالەنزیكەوە لە گرفتەكانیانی بكۆڵییایەتەوە، هەر لەوێش بڕیاری ئانی دەداو چارەسەری گونجاوی دەدۆزییەو، بۆیە سەرۆك (مام جەلال) ناوێكە تا ئەبەد بەزیندووی و درەوشاوەیی بە ئاسمانی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و جیهان دەمێنێتەوە.
ئەمڕۆش جارێكی دی، سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كوڕی ئەو ڕابەرە مێژووییە، لەشاری كەركوكی قودسی كوردستانەوە مێژووی دوبارە كردەوە و چین و توێژەكانی بینی و گوێی لێگرتن و بۆچون و ڕاو گرفتەكانی كەركوكییەكانی بە هەند وەرگرت، لەو دیدەوە ئەو هەقە بەخۆمەدەم بڵێم (مام) زیندووە و ڕێگەی خەباتی سیاسی و نیشتیمانی و نەتەوەییە كەی هەر زیندووە.
لێدوانەكەشی، لەو پەڕی نیشتیمانی و نەتەوەی و پڕ بەدڵی پێكهاتەكانی كەركوك و یار و نەیار بوو، سیاسەتی سەرۆكی باوكی زیندوو كردەوە و چەپكەگوڵەكەی جۆشدایە و سیاسەتی ڕاستەقینەی لەو شارە بریندارە بەرجەستەكرد، بۆیە دەبێت سیاسەت ئەوهابكرێت و نیشتیمانی بوونی ئەو سنورانە بەو شێوە دروستە بچەسپێندرێت و نەتەوەكەشمان بپارێزین لە چڕنوكی نەیارەكان، وە دەبێت بەو شێوەیە كوردستانی بونی كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان ناسنامەكەی تازە بكرێتەوە بە بەرگێكی نوێی كوردییەوە.
من ئەمڕۆ دڵخۆش بوم، كە بینیم سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) بەڕوحیەتی سەرۆك (مام جەلال) سیاسەت بۆ كەركوك و خەڵكەكەی دەكات، بۆیە دەڵێم بەردەوامبەو ڕامەوەستە مێژوو دەنوسێتەوە و وێنە و ناوی تۆش بە درەوشاوەیی دەهێڵێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP