له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، لێره‌و له‌وێ پارته سیاسیه‌كان و كاندیده‌كانیان و په‌رله‌مانتاره‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیان و بۆسواڵی ده‌نگ هه‌ر ڕۆژه و بابه‌تێك ده‌ورژێنن به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی هاوڵاتیان هۆشیارن و چه‌ندین پرسیاریان ده‌رباره‌ی جووڵه‌كانی ئێستای پارت و كاندید و په‌رله‌مانتاره‌كان له‌لادروستبووه ...
خه‌ڵكی مافی خۆیانه بپرسن حه‌وت دانه ساڵ و له‌ماوه‌ی ئیداره‌ی پێشوودا كاتێك بودجه‌ی زه‌به‌لاح و پاره‌ی بێ شوومار ده‌هاته شار ئێوه له‌كوێ بوون ؟؟ بۆچی له‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان دووجار سه‌ردانی دوو فه‌رمانگاتان نه‌كرد و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ دوو به‌رێوه‌به‌ر نه‌كرد ،ئه‌ی بۆچی باسی دوو پرۆژه‌ی رێگاوبانتان ناكرد ئه‌ی چۆن و بۆچی له‌بیرتان نه‌بوو نه‌هێڵین شه‌قام ورێگا و بانه‌كان ماكیاژ بكرێت تاوه‌كو له‌داهاتوو نه‌بێته رێگای هات و نه‌هاتی كه‌ركوكیه‌كان
ئێستا و به‌رله‌شه‌ش مانگ له‌هه‌ڵبژاردن جارێكی دیكه خه‌ڵكتان كه‌وته‌وه بیر ، مافی هاوڵاتیانتان هاته‌وه یاد ، ئێستا چاڵی و خراپی كوالێتی شه‌قامه‌كانتان بۆ ده‌ركه‌وت ،ئێستا بینیتان دار‌و دره‌خت ووشك و بێ ئاون ، ده‌ی كاتی خۆیه‌تی ئێمه‌ش پێتان بڵێن ده‌سته‌كه‌تان كه‌شفه و خه‌وی بێ ئاگایی ئێستا به‌ری داون به‌لام بێ ئاگان له‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئێوه‌ی هاوشێوه‌ی یارانی ئه‌شكه‌وت خه‌وتان لێكه‌وتبوو ئیداره‌ی كه‌ركوك گۆڕدرا و ئێستا كه‌ركوك خاوه‌نی ئیداره‌یه‌كی شه‌رعی و قانونی خۆیه‌تی و ئێستا كه‌ركوك پارێزگاری هه‌ڵبژێردراوی خۆی هه‌ی و شه‌وی رۆژی خستۆته یه‌ك تاوه‌كو كێشه و گیر‌و گرفته‌كانی ڕابردوو چاره‌سه‌ربكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پلانی نوێ بۆ شار دابنێته‌وه ئێستا كه‌ركوك خاوه‌نی هه‌یه و ئێوه‌ش ده‌توانن بڕۆنه‌وه درێژه به‌خه‌وی چه‌ندین ساڵه‌تان بده‌ن
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP