دەسەڵات و باوكە بێباكەكەی گەلی كورد

گۆڤەند رەجەب
16:47 - 2023-04-05

بانگەشەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی دەكرا و ئەمڕۆ ئاڵا سیمبولی سەربەخۆی لەبیر كرا بەرامبەر گوژمەی گرێ بەستەكە!!
چەندین ساڵە داوا دەكرێت كە با نەوت لەرێی حكومەتی فیدڕاڵیەوە بفرۆشرێیت غرور و خۆبەگەورەزانینی حكومەتی تاكڕەوی رێگەی نەدا قبوڵی ئەم بریارە بكەن و خەڵكیش باجی  زۆری داوە تاوەكو ئەمرۆ بەهۆی بڕیاری تاكڕەوی و غروری سیاسییەوە.
چەندین ساڵە پاشەكەوتی مووچە، دواكەوتنی مووچە، نەبوونی هەلیكار، دانەمەزراندنی دەرچوان، كۆچی زۆری كۆچبەران، خراپی گوزەرانی تاكی كورد نەبوونی كار و داهات كەم بوونەوەی پرۆسەی هاوسەرگیری و ئفلیجبوونی ئابووری لەژێر ناوی ئابووری سەربەخۆدا، هەروەها وەلا نانی سەرجەم سەرچاوە ئابوورییەكان كە دەكرا سوودی هەبێت كە لەكۆنەوە كشتوكاڵ سەرچاوەی سەرەكی داهات بوو.
خۆ نواندن بەهەناردەكردنی نەوتی هەرێم، ئەوەی ئەمرۆ گوزەرا پێچەوانەی وتەكانی پێشووی دەسەڵاتدارەكانمان بوو، كە هەمووی بەدەستكەوت و پیاوەتی بەگەل دەفرۆشنەوە.
شێركۆی مەزن زۆر جوانی فەرموو:
ئەم نیشتمانە باوكێكی یەكجار گەوجە 
گەرپانتۆڵێك بۆ كوڕەكەی خۆی بكڕێت
ئەبێ لەرۆژناما بینوسێ و 
لەتیڤیشا پانتۆڵەكەی نیشان بدرێ
لەرادێودا باسی بكرێت و لەدوایشا
بكرێت بە ریكلام و كتێب

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP