مەرجەع ودیموكراسی

شێرزاد سەمەد
16:28 - 2021-04-20

مەرجەع ودیموكراسی
✍️ شێرزاد سەمەد
مەرجەع تەنھا لەناوشیعەكان ھەیە
 سوننەكانیش موفتی یان ھەیە
ئەمەتەنھا بۆكاروباری ئاینی
 
چۆن ئەم دووكەسایەتیە دەرئەكەون ودیاری ئەكرێن ؟
 دیارەلەئەنجامی گەیشتنی كەسایەتیەكەیە بەپلەیەكی باڵای زانستی ئاینی وبەدەستھێنانی بەرزترین بڕوانامەی حەوزەی عیلمی لە فیقھ وشەرییعەت   
وەئەركی سەرەكیان تەنھا فتوادان ئەبێت وسەربەھیچ حیزبێكی سیاسی نین وحیزبیان نابێ ونیە

لەكورد وھیچ نەتەوەیەكی ئەم سەرزەمینە لەھیچ سەردەمێكدا مەرجەعی قەومی وموفتی قەومی نەبووە
سەردەمانێك تەنھا  شێخ وئاغا وكوێخا وسەرۆك ھۆز ھەبووە كەلەئەسڵدا ئەمانە مەلاك ودەرەبەگ خاوەن زەوی بوون ...
وەبەحوكمی ئەوزەویانە جوتیار وسەپان و وەرزێر وكارەكەریان لەدەوری خۆیان كۆكردۆتەوە  

لەجیھانی ئەمڕۆدا سیستمە دیموكراسیەكان گەلان و وڵاتان بەڕێوەئەبەن
جیھانی ئێستا سەردەمی جیھانگیری یە
جیھانی ئەمڕۆ سەتەلایت ومۆبایل  وئینتەرنێت تاك بەتاك وخێزان بەخێزان بەڕێوە ئەبەن 
تەنانەنەت باوكیش ڕۆڵی سەرەكی نەماوە...
 
سەیرە لەم سەردەمەدا باس لەمەرجەع بكرێت!؟

 بۆ حوكمڕانیەتی وبەڕێوەبردن  ویەكلا كردنەوەی كێشەكان
لەسیستمەدیموكراسیەكاندا... 
ئاغایەتی وپاشایەتی ودەربەگایەتی كۆیلایەتی عەشیرەتگەری وتوندڕەوی تائیفی ئاینی ومەزھەبی وتاكلایەنی ودیكتاتۆریەت حوكمی كۆتایی ناكەن 

بەڵكو بە ھەڵبژاردن وبەبەشداری ھەمووتاكێك  ولەپرۆسە دیموكراسیەكاندا حیزب وقەوارەی سیاسی پێك ئەھێنرێت ...
وەلەناو  پرۆسە دیموكراسیەكان كەسایەتی سیاسی وھەندێ جار كارێزمایەكی سیاسی دەرئەكەون ئەوەش بۆماوەیەك..
 
بۆیە ئەتوانین بگەینە ئەوئەنجامەی كە ھیچ كاتێك كورد مەرجەعی نەبووە و نایبێ

بۆھەموونەتەوكانیش ھەروایە

ئەپرسم كێ مەرجەعی عەرەبە كە٢٢ دەوڵەتیان ھەیە تاكورد ھەیبێ كەتائێستا خاوەنی ھیچ نیە؟

 ھەقە ڕۆشنبیرانمان كۆتایی بەوباسەبێنن 
چونكە ئەوسەردەمەكۆتایی ھاتووە

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP