وەزارەتی بازرگانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دابەزاندنی بەهای دینار كاتییەو هەر كاتێك نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە ٦٠ دۆلار، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە.
فەتحی محەمەد وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم بە ڕایگەیاند، بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق و لە ماوەی ڕابردوودا چەند توێژینەوەیەك ئەنجام دراوە لەبارەی چۆنێتی جێگیركردنی بەهای دیناری عێراقی و پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە.
وتیشی، دابەزاندنی بەهای دینار كاتییەو نزیكەی ٦٨ ملیار دۆلاریش لە بانكی ناوەندی عێراق هەیە و پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە ٢٠٢١ دا بەرزببێتەوە، هەر كاتێكیش نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە ٦٠ دۆلار، ڕاستەوخۆ بەهای دینار بەرامبەر دۆلار وەك خۆی لێدێتەوە و نرخی كاڵا و شتومەكیش دادەبەزێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP