وەزیری بەرگری عیراق هۆشداری لەشەڕی ناوخۆ دەدات

عێراق
12:56 - 2021-01-06

جومعە عیناد، وەزیری بەرگری عێراق هۆشداریدا لەوەی كە بەئامانجگرتنی ناوچەی سەوز و ناوەندە دیپلۆماسیەكان دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی پەلكێش بكات و هاوڵاتیانی عێراقیش لەو شەڕەدا دەبنە قوربانی.
وەزیری بەرگری عێراق راشیگەیاند، "هێشتا پێویستمان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پشتیوانیكردنی سوپای عێراق و  كار دەكەین بۆ پاراستنی ناوەندە دیپلۆماسیەكان و دەستگیركردنی موشەكهاوێژەكان، چونكە ئەوان دەیانەوێت عێراق پەلكێشی شەڕی ناوخۆیی بكەن و تەنها زەرەرمەندیش لەم نێوەندەدا هاوڵاتیانی عێراق دەبن، بەڵام بەهیچ جۆرێك رێگەیان پێنادەین".
وەزیری بەرگری عێراق باسی لەوەشكرد،: پڕچەككردن و مەشقپێكردن گرنگترین ئاستەنگی هێزە چەكدارەكانە، چونكە راستە داعش لە عێراق كۆتاییهاتوە، بەڵام لەچەند ناوچەیەك شانەی نوستویان هەیە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP