نرخی‌ نەوت بەرزبونەوەی زیاتری تۆماركرد

ئابوری
14:07 - 2021-01-06


نرخی نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە 11 مانگی رابردوو تۆماركرد و 54 دۆلاری‌ تێپەڕاند.
نیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی‌ برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ 54 دۆلار و 12 سەنت بەرزبووەوە.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تەكساس گەیشتە 50 دۆلار و 22 سەنت.
ئەمەش دوای‌ ئەوە دێت كە بەیانی‌ ئەمڕۆ یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 53 دۆلار و 83 سەنت و بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكی بە 49 دۆلار و 97 سەنت مامەڵەیان پێوەكرا.
لە مانگی نیسانی‌ رابردوودا بەهۆی لێكەوتەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا نرخی بەرمیلێك نەوتی رۆژئاوای تەكساس بۆ -37 دۆلار دابەزیبوو.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP