تەندروستيی عیراق راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به‌ تای خوێنبه‌ربوون بڵاوكرده‌وه‌

تەندروستی
11:25 - 2022-05-07


 
تەندروستی عیراق رایگەیاند: ژمارەی ئەوانەی توشی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بوون گەیشتوەته‌ 40 حاڵەت و 8 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 د.سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا دەڵێت: هەرچەندە ڤایرۆسی (تای خوێنبەربوون) لە عیراق نوێ نییەو پێشتریش هەبووە، بەڵام لەمساڵدا  40 حاڵەتی تووشبووی ڤایرۆسەكە لە هەموو عیراق تۆماركراون و تا ئێستاش 8 كەس بەو‌ ڤایرۆسە‌ گیانیان لەدەستداوە كە ئەوەش  نیشانەی بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتاكەیە.

وتەبێژی تەندروستی عیراق داوا لەدەزگاكانی راگەیاندن دەكات هۆشیاری لەسەر ڤایرۆسەكە بڵاوبكەنەوە.

ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون كوشندەیە لەرێگەی تێكەڵاوبوون بەئاژەڵ و مێرووە تووشبووەكانەوە بڵاودەبێتەوەو هەندێك لەم ڤایرۆسانەش لەمرۆڤێكەوە بۆ مرۆڤێكی تر دەگوازرێنەوە، ئەمە جگە لەوەی لەڕێگەی مێشوولەو شەمشەمە كوێرەو هەندێك مێرووی ترەوە ڤایرۆسەكە دەگوازرێتەوە.

لەنیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوون بەم پەتایە، كەسی تووشبوو پلەی گەرمی لەشی بەرز دەبێتەوەو هەست بەماندوو بوون و ئازاری ماسولكەكانی دەكات، دواتر تووشی رشانەوەو سكچوون دەبێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP