سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختدەکەنەوە لە پێویستی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی داھاتوو دوور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ

عێراق
14:22 - 2021-01-07


د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنچشەممە ٢٠٢١/١/٧ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی وڵات و هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، بۆ ئەو مەبەستە جەختکرایەوە لە پێویستی رەخساندنی دۆخێکی لەبار و گونجاو و دابینکردنی پێداویستییەکان، بەجۆرێک کە زامنی پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکانی داھاتوو بکات، ھاوکات خواستی دەنگدەران بھێنێتەدی دوور ساختەکاری و فرتوفێڵ.
هەر لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە دۆخی ئابووری و تەندروستی وڵات و گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئابووری کە بەھۆی پەتای کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت ھاتووەتە ئاراوە و جەختکرایەوە لە پشتیوانیکردنی چین و توێژی هەژاران و زامنکردنی مافی هاووڵاتیان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP