له بۆردوانێكی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی عیراقدا سێ تیرۆریستی داعش له سنوری پارێزگای ئه‌نبار كوژران.
له‌و روه‌وه شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكرده‌وه ، به‌فرۆكه‌ی ئێف 16ی عیراقی مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش بۆردومان كراوه له ئه‌نبار كه ژماه‌یه‌ك تیرۆریستی داعشی تێدابووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه له‌و بۆردوانه‌دا سێ تیرۆریستی داعش له باشوری ناوچه‌ی كوبیسه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئه‌نبار كوژراون.
هاوكات له‌سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینیش تیرۆریستی داعش ده‌ستگیركرا ده‌ستی هه‌بووه له چه‌ندین په‌لاماری تیرۆریستی‌دا
تیرۆریستانی داعش له پارێزگاكانی ئه‌نبارو دیاله‌و سه‌ڵاحه‌دین وموسڵ و كه‌ركوك له جموجۆڵی به‌رده‌وامدان و به‌هۆی بوونی بۆشاییه ئه‌منیشه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراق ، داعش به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست ده‌كات
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP