بڕیاربوو ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و له‌باره‌ی دوو ته‌وه‌ر گفتوگۆ بكرێت.
به‌پێی كارنامه‌ی كۆبونه‌وه‌كه، بڕیاربوو له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر یاسای پاڵپشتیكردنی كتوپڕ بۆ ئاسایشی خۆراك بدرێت.
له ته‌وه‌ری دوه‌میشدا له‌باره‌ی ڕووداوه‌كانی شه‌نگال و پێكدادانی هێزه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شنگال (یه‌به‌شه) گفتوگۆ بكرێت. به‌ڵام بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر به فراكسیۆنه‌كان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه، كۆبونه‌وه‌كه دواخرا.
بڕیاربوو یانزه‌ی ئه‌م مانگه‌ش په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای به‌تاوان ناساندنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بكات، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه دواخرا.
پێشتریش ڕه‌سوڵ عه‌بدولجه‌بار حلفی ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبو، گرنگترین پڕۆژه‌یاسا كه ڕه‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كات، پرۆژه‌یاسای به‌تاوان هه‌ژماركردنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراقه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP