ئەمریكا سزای بەسەر سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپاند

عێراق
17:06 - 2021-01-08

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا سزای بەسەر فالح فەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبیدا سەپاند.
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا رایگەیاند هۆكاری بڕیارەكە بۆ تێوەگلانی فەیاز لە سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی 2019 دەگەڕێتەوە.
روونیشیكردەوە: فەیاز بەشێك بووە لەو ئەنجومەنەی كە بەبەشداری سەركردەكانی حەشدی شەعبی دروستكرا بۆ  ئەوەی بە پشتیوانی سوپای پاسداران خۆپیشاندەران سەركوت بكرێن.
لای خۆشیەوە ستیڤن منوچین وەزیری گەنجینەی ئەمریكا رایگەیاند: كەسانی وەكو فەیاز و هاوپەیمانانی ئێران هەڵمەتێكی توندیان دژی پرۆسەی دیموكراسی و كۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق ئەنجام داوە.
جەختیشیكردەوە كە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە لێپرسینەوەی ئەو كەسانەی مافەكانی مرۆڤ لە عێراقدا پێشێل دەكەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP