راپۆرتە ئابوریەكان بڵاویانكردەوە: نرخی نەوتی خاو بازێكی گەورەی داو یەك بەرمیل خاوی برێنت یەك دۆلار و 87 سەنت نرخەكەی زیادی كردو بەرمیلێكی بە 56 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت .
هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە، یەك بەرمیل خاوی خۆرئاوای تەكساس یەك دۆلار و 89 سەنت نرخەكەی زیادی كردوە و بەرمیلێكی گەیشتوەتە 52 دۆلار و 72 سەنت، هەروەها بەرمیلێك خاوی ئۆپێكیش بەرامبەر 53 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوەدرێت.
شارەزایانی بواری نەوت باس لەوە دەكەن، هۆكاری بەرزبونەوەی نرخی نەوت بەهۆی بەڵێنەكانی سعودیەوەیە كە گەورەترین وڵاتی هەناردەكاری نەوتە بۆ كەمكردنەوەی هەناردەی نەوت، كە ئەوەش پاڵپشتییەكی گەورەی بازاڕی نەوت دەكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP