جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند، بابه‌تی ئه‌و 200 ملیاره‌ی له به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، نه په‌رله‌مانی كوردستان، نه په‌رله‌مانی عیراقیش نازانێت پێناسه‌كه‌ی چییه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ڕوونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵیی، به‌ویژدانه‌وه گفتوگۆی بابه‌تی ناردنی ئه‌و 200 ملیاره بكات، له‌و باوه‌ڕه‌دام، ڕێگریی له‌ناردنی نه‌كه‌ن و، له‌ڕاستیدا پێویسته پاره‌ی زیاتریش ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت. ووتیشی، ناكرێت حكومه‌تی هه‌رێم، به‌بیانووی نه‌هاتنی 200 ملیاره‌كه له‌به‌غداوه، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابخات. چونكه ئه‌وبڕه پاره‌یه زۆركه‌مه به‌راورد به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و، ئێستاش نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبوه‌ته‌وه‌و، ده‌توانێت ته‌واوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌كاتی خۆیدا دابین بكات، بۆیه چاوه‌ڕێكردنی هاتنی ئه‌وپاره‌یه، بۆ دابه‌شكردنی مووچه بیانویه‌كی بێ مانایه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP