هاوشێوەی وڵاتان، باركۆد و لۆگۆ لە بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش ڕۆژی دووشەممە وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات.
"حوسێن حەمە كەریم" وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: بۆ جیاكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی كوردستان لە بەرهەمی هاوردەو قاچاخ، ئامادەكاریی كراوە بۆ لێدانی باركۆد و لۆگۆ لە بەرهەمەكان و لە هەنگاوی یەكەمیشدا ١٠ سەربڕخانەی مریشك لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەستیان كردووە كە باركۆد و لۆگۆ لە گۆشتی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ كێڵگەی بەخێوكردنی پەلەوەر بدەن.
وتیشی، بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر ئەو كارە، بڕیارە ڕۆژی دووشەممە وەفدێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم سەردانی بەغداد بكات بۆ تەواوكردنی ئەو رێكارانەی كە تەواونەكراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP