ژمارەیەك پەرلەمانتارنی شیعە و سونە بۆچونیان لەسەر پرۆژە یاسی بودجە خراپە

عێراق
12:11 - 2021-01-10

جەمال شكور ئەندامی فراكسیۆنی (ی.ن.ك) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە ئەنجومەنی نوێنەران بە"كەناڵی كەركوك"ی  ڕاگەیاند: بەشێكی زۆری پەرلەمانتارانی شیعە و سونە بە گشتی بۆچونیان لەسەر  پرۆژە یاسای بودجە خراپە لە نێوشیدا ئەو بڕگانەی كە باس لە پشكی هەرێم دەكات. 
 
ڕونشیكردەوە: ئەمساڵ حكومەتی عێراق لەقەیرانی داراییدایە,بەڵام بەگوێرەی ئەو پرۆژەیەی خراوەتە بەردەممان خەرجییەكی زۆر بۆ وەزارەتەكان و دامەزراوەكان تەرخانكراوە بۆیە دەبێت هەوڵبدرێت قەبارەی كورتهێنان كەم بكرێتەوە و تاكە چارەسەریش بۆ ئەو هەنگاوە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی دەوڵەتە.

 
ئاشكرایكرد:  بەگوێرەی ڕەشنووسی پرۆژەكە داواكراوە هەرێم250 هەزار بەرمیل نەوت پارەكەی بداتە عێراق و لەبەرامبەردا بودجە و مووچەی بۆ ڕەوانە دەكرێت.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند: پەرلەمانتاران بەو بڕگەیە ڕازی نابن ودەیانەوێت كۆی دۆسیەی نەوتی هەرێم لە لایەن حكومەتی عێراقییەوە سەرپەرشتی بكرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP