شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئامانجی یەکێتی بەبەرداکردنی بەرگێکی نوێیە بۆ خزمەتکردن لەحکومەت

کوردستان
19:31 - 2022-05-22

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد کارگێڕى مەکتەبى سیاسی و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی(ى.ن.ک)  لەنوسینگەى تایبەتى خۆی چاویکەوت بەهەریەک لە پشتیوان ئەحمەد حاتەم بەرێوەبەرى گشتی نوێی دیوان و هەڵکەوت عەبدولرەحمان بەرێوەبەرى گشتی نوێى باخدارى و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو. 

لەو دیدارەدا شاناز پیرۆزبایی لەهەردوو بەرێوەبەرى گشتی نوێ کرد بەبۆنەى گرتنەدەستى ئەرکە نوێیەکەیان لەوەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، داواشى لێکردن بەهەمان رۆحیەتى کارکردنیان لەوێستگەکانی پێشووتریاندا، ئەوپەڕى هەوڵى خۆیان بدەن بۆ خزمەتکردن بەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لەم وەزارەتە گرنگەى حکومەت کەپەیوەندییەکی راستەوخۆی هەیە بەجوتیاران و بەدیهێنانی ئاسایشی خۆراکەوە.

شاناز وتیشی ئامانجی یەکێتی لەئاڵوگۆڕی پۆستەکان، بەبەرداکردنی بەرگێکی نوێیە بۆ خزمەتکردن لەحکومەت کەدڵنیاین کادرانی بەئەمەکی یەکێتی دەتوانن رۆڵى سەرەکی خۆیان بگێڕن و بەپرۆژە و کارى جدییەوە ئەو ئاوات و ئامانجانە بەدی بهێنن کەکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان لێمانی دەخوازێ.

کارگێڕى مەکتەبى سیاسی و سەرپەرشتیارى مەڵبەندی ١ى رێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک) بەهەردوو بەرێوەبەرە گشتییە نوێیەکەى راگەیاند سەرکەوتنی ئێوە لەم ئەرکە نوێیەدا سەرکەوتنی زیاتر دەخاتەسەر خەرمانی پڕ لەسەروەری یەکێتی و داواشى لێکردن کەوەک یەک تیم کاربکەن و کاروبارەکان زیاتر رێک بخەنەوە و پرۆژەى نوێى خۆیان بۆ خزمەتکردن پێشکەش بکەن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP