ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران، دوای كوژرانی ئه‌فسه‌رێكی سوپای پاسداران، له‌تاران ڕایگه‌یاند، هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن، كه ناتوانن به‌ره‌نگاری وڵاته‌كه‌یان ببنه‌وه‌و، به‌رامبه‌ر تاران شكستیان هێناوه. به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی به‌ئامانجگرتنی ئه‌فسه‌ران و زانایانی ئێرانییه‌وه، ده‌یانه‌وێت بێهیوایی خۆیان نیشانبده‌ن. جه‌ختیشی كرده‌وه، تۆڵه له‌ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆك كۆماری ئێران، له‌په‌یامێكدا، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی، ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید (عه‌قید حه‌سه‌ن سیاد خدائی) كردووه‌و، دڵنیاییشی داوه، تۆڵه له‌ئه‌نجامده‌رانی ئه‌وتاوانه بكاته‌وه‌و، هه‌روه‌ها به‌دواداچونیش بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباران به‌رده‌وامی هه‌یه.
دوێنێ عه‌قید (حه‌سه‌ن سیاد خدائی)، ئه‌فسه‌ر له‌سوپای پاسداران، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا، له‌تاران، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه، ده‌ستڕێژی گولله‌ی لێكراو كوژرا.
سوپای پاسدارانی ئێرانیش، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كوشتنی ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی، به‌كارێكی تێرۆرستی له‌قه‌ڵه‌مداو ڕایگه‌یاند، ده‌ستی ده‌ره‌كیی له‌پشت تێرۆركردنی ئه‌وئه‌فسه‌ره‌وه هه‌یه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP