له‌جیهاندا، زیاتر له 100 هه‌زاركه‌س، به‌هۆی جه‌نگ و كێشمه‌كێشه‌كانه‌وه ئاواره‌بوونه.
له‌و ڕووه‌وه، (فیلیپۆ گراندنی)، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئاواره‌كان، له‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند: ئاماری ئاواره‌كانی جیهان، 100 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئاواره‌كان، له‌ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕوونیشیكردوه‌ته‌وه، هۆكاری سه‌ره‌كی زیادبووونی ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ریی له‌جیهاندا، بۆ به‌رده‌وامی جه‌نگ له‌چه‌ند وڵاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه. وتیشی: له‌ئێستادا ئاماره‌كان پێمانده‌ڵێت، له‌جیهاندا زیاتر له 100 ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوونه‌و، خۆزگه‌شی خواست، ئاماره‌كان به‌وشێوه‌یه نه‌بوایه.
له‌ساڵی ڕابردووش‌دا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی توندوتیژی له‌وڵاتانی وه‌ك (بۆركینافاسۆ، میانمار، نایجیریا، ئه‌فغانستان و، كۆماری دیموكراتی كۆنگۆ)، 90 ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون و، ئه‌مساڵ، به‌هۆی شه‌ڕی نێوان ڕوسیا‌و ئۆكرانیا، هه‌شت ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون و، شه‌ش ملیۆن كه‌سی دیكه‌ش، بۆ وڵاتانی دیكه هه‌ڵاتوون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP